لە یەک ڕۆژدا ٣١٠٠ یەکە لە شاری دوبەی فرۆشتنی بۆ کراوە
dubai

2024-12-19

بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای داماکی ئیماڕاتی، ژمارەی پێوانەیی فرۆشتنی یەکە لە یەک ڕۆژدا تۆمار کراوە بە فرۆشتنی ٣١٠٠ یەکە لە شاری دوبەی.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە ئەو فرۆشەی لە ماوەی دە کاتژمێردا لە یەکێک لە پڕۆژە نوێکاندا کردووە.
بەڵام لە شاری تاران فرۆشی یەک مانگی یەکەکان بە ٣ هەزار خەمڵێندراوە، ئەو جیاوازییەش گەورەیی و هێزی گەشەکردنی بازاڕی خانووبەرەی دوبەی پیشان دەدات.
ماڵپەڕی هەواڵی UAE کە بە زمانی فارسی هەواڵەکانی تایبەت بە ئیماڕات بڵاودەکاتەوە ئاشکرای کردووە، ئەو جیاوازیی فرۆشتنە لەکاتێکدایە، ژمارەی دانیشتوانی دوبەی کەمترە لە سێ ملیۆن هاووڵاتی و دانیشتوانی تارانیش ١٥ ملیۆن کەسە.