قەیوان گرووپ بە باشترین کۆمپانیای بوواری خانووبەرەی عێراقە هەڵبژێردرا
qaiwan group

2024-12-19

دامەزراوەی المرکز الخبری الوطنی، کە دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و مەدەنیی عێراقە، لە ئەنجامی ڕاپرسییەکدا کە ئەنجامی داوە، قەیوان گرووپ پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی عێراق لە کۆمپانیاکانی بوواری خانووبەرەدا.
دامەزراوەکە کۆتایی هەموو ساڵێک ڕاپرسی بۆ دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە سەرکەوتووەکان ئەنجام دەدات.
 بەپێی  ڕاپرسییەکە لەسەر بنەمای کوالێتی و ڕەزامەندیی کڕیاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان و متمانەی خەڵک بە کارەکانیان، لەناو سەدان کۆمپانیای گەورە و جیاجیای بوواری عەقارات لە عێراق، گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان بۆ ساڵی ٢٠٢٤  بە باشترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی بوواری خانووبەرە و عەقارات هەڵبژێردراوە.
 بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتووشدا و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حکومی و پەڕلەمانی و نوێنەری وڵاتان و کۆمپانیا و کەسایەتی بوارەکانی میدیا و کۆمەڵی مەدەنی، لە مەراسیمێکدا لە بەغدادی پایتەخت براوەکانی ئەو ڕاپرسییە بۆ ئەمساڵ ڕابگەیەندرێن.