دوو تاوەری پڕۆژەی سکوێر تەواوبوون و تا سەری ساڵ ڕادەست دەکرێن
empire world

2024-12-24

کۆمپانیای ئیمپایەر لە مانگی نۆی ئەمساڵەوە دەستی بە ڕادەستکردنی یەکەکانی تاوەرەکانی وینگ کردووە و بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنەکەی دەڵێت، لە کۆی ٩٦٤ یەکەی تاوەرەکانی وینگ ٤٨٢ یەکەیان ڕادەستی کڕیارەکان کردووە.
کارزان عەبدولخالق، بەڕێوەبەری بنکەی فرۆشتنی کۆمپانیای ئیمپایەر بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، لە ئێستادا کار لەسەر پڕۆژەی سکوێر دەکەن، کە لە چوار باڵەخانە پێکدێت و ٧٢٠ یەکەی دەبێت و سوکێر یەک و دوو سەری ساڵ ڕادەست دەکرێن و مانگی سێی ساڵی داهاتووش سکوێر سێ و چوار ڕادەست دەکرێن.
وتیشی: "لە هەمان کاتدا کار لە دوو تاوەر دەکەین کە ناوی ئۆفیس تاوەرە و هەر تاوەرێک ١٥٠ ئۆفیس لەخۆی دەگرێت."