لە کەرکوک یەکەمین پێشانگای خانووبەرە دەکرێتەوە

2024-12-26
وا بڕیارە لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٥ـدا یەکەمین پێشانگای وەبەرهێنانی خانووبەرە لە شاری کەرکوک بکرێتەوە.
دەریا جیهاد، ڕێکخەری پێشانگاکە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، پێشانگاکە بە بەشداریی ٥٠ کۆمپانیا و لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی پارێزگای کەرکوک بەڕێوە دەبرێت.
وتیشی: "ئامانجیان زیاتر برەودان و بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرهێنان و خانووبەرەیە لە پارێزگاکە، چونکە دۆخی وەبەرهێنان بەتایبەت لە کەرتی خانووبەرەدا لە شارەکەدا وەک پێویست نییە."
پێشانگاکە لە ١٢ـی ٢ـی ٢٠٢٥ دەکرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
"کۆمپانیا و پڕۆژەکانی سلێمانی، هەولێر و موسڵ بەشدار دەبن"، ئەوەش قسەی دەریا جیهادە.