لەمساڵدا هیچ پرۆژەیەكی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە مۆڵەتی كاركردنی وەرنەگرتووە
halabja

2024-12-29

لە کۆی ١٧٩ پڕۆژە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێدراوە، پارێزگای هەڵەبجە هیچ پڕۆژەیەکی بەرنەکەوتووە و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجەش لەوبارەیەوە قسە بۆ موڵک نیوز دەکات.
بەپێی ئاماری دەستەی وەبەرهێنان، ئەمساڵ مۆڵەت بە ١٧٩ پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە بە سەرمایەی سێ ملیار و ٤١٠ ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئامارەکەی دەستەی وەبەرهێنان لە پارێزگای هەولێر ٧١ پڕۆژە، دهۆک ٣٦ پڕۆژە، سلێمانی ٢٩ پڕۆژە، ئیدارەی گەرمییان ١٧ پڕۆژە، ئیدارەی ڕاپەڕین ١٣ پڕۆژە، ئیدارەی زاخۆ ١٠ پڕۆژە و ئیدارەی سۆرانیش ٣ پڕۆژەی مۆڵەتیان پێدراوە، بەڵام پارێزگای هەڵەبجەی تێدا نییە.
زانیار حەمەنووری، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەو ئامارە ڕاستەو بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی مۆڵەتوەرگرتنی پڕۆژەکانیان، هیچ پڕۆژەیەکیان لەمساڵدا نەگەیشتوونەتە مۆڵەت و ئەوانەی لەبەردەستیانن مۆڵەتەکانیان دەکەونە ساڵی داهاتووەوە.