پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون شارێكی تازەیان لەناو كەلار دروست كردووە
kalar

2024-12-28

بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک داتا، لە ئێستادا زیاتر لە ٢٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە شاری کەلار لە لایەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەوە دروستکراون یان لە کارکردندان.
بەدواداچوونەکە دەریخستووە، لەناو شاری کەلار نزیکەی ٣٠ هەزار خانوو لە دەرەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بوونی هەیە، بەوەش دەرکەوتووە تەنها پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کەلارێکی نوێیان بوونیات ناوە.
چۆمان فەلاح، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمییان بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەو ژمارە یەکەیە هی ئەو پڕۆژانەیە کە تەواو بوون یان لە کاردان.
وتیشی: "سەرجەم پڕۆژەکانی گەرمییان مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنان و ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنانیان لەسەر نەخشە و دەرخستە وەرگرتووە و بە یاسایی دەستیان بەکارکردن کردووە، چونکە مۆڵەتی تەواوەتیی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کاتی زیاتری دەوێت و دوادەکەوێت."