فرۆشی خانووبەرەی دوبەی لە ٢٠٢٤دا زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دۆلار بووە

2025-01-03
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای W CAPITAl، کە کۆمپانیایەکی بەناوبانگی خانووبەرەیە لە ئیماڕات، فرۆشی خانووبەرە لە دوبەی نزیک بووەتەوە لە ٧٥٠ ملیار درهەم، کە دەکاتە زیاتر لە ٢٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٤دا.
کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێكی پڕگەشەسەندن و فرۆش بووە لە دوبەی سەبارەت بە کەرتی خانووبەرە.
پێشبینیشی کردووە ساڵی ٢٠٢٥ فرۆشی خانووبەرە لە دوبەی بۆ یەک ترلیۆن درهەم بەرز ببێتەوە کە دەکاتە نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلار.