هەوای باکووری سلێمانی لە باشووری پاکترە

2025-01-04
بەپێی توێژینەوەیەکی مید فاوندەیشن، کوالێتیی هەوای سلێمانی لەنێوان پاک و مامناوەندیدایە.
توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، پارێزگای سلێمانی هه‌وایه‌كی پاك بۆ مامناوه‌ندی هه‌یه، كه ڕێژه‌كه‌ی لە نێوان 16.7 بۆ 17ـدایە، کە ئەوەش بەپێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان دڵخۆشكه‌ره.
پێوەرەكانی كواڵیتی هەوا لە تۆڕەكەدا 0 تا سەروو 50 پلەی بۆ دانراوە، كە ڕادەی پاكی و پیسیی هەوا نیشان دەدەن. ئەگەر لە نێوان 0 بۆ 5ـدا بێت ئەوا هەواكە زۆر پاكە، لە 5 بۆ 15 مامناوەندە، لە 15 بۆ 25 هەر جۆرێكە لە مامناوەند، بەڵام بۆ هەندێك كەس لەوانە تووشبوانی ڕەبوو پێی هەستیار دەبن، لە سەروو 25ـەوە هەوا پیسە.
توێژینەوەکە سلێمانیی کردووە به سێ زۆنه‌وه، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شار (باكوور) هه‌وایه‌كی زۆر پاك و باشی هه‌یه، دوای ئه‌وه ناوه‌ندی سلێمانی دێت كه هه‌وایه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه، زۆنی سێیه‌م خواره‌وه‌ی سلێمانییه (باشوور) كه هه‌ندێكجار هه‌واكه‌ی له ناوه‌ندەوە بۆ پیسه.
بۆیە ئاماژە بەوە دراوە، ئەو جۆرە هەوایەی باشووری شار جێی مەترسی نییە، لە دەرەوە شاریش، بۆ نموونە شوێنە شاخاوییەكان و ناوچەكانی وەك هەورامان، به‌رزنجه، ماوه‌ت، قه‌ڵادزێ و چوارتا هەوایان پاك تا مامناوەندە، لە نێوان 16 بۆ 17ـدایە.
تەنیا شوێن بەپێی توێژینەوەکە کە كێشە لە كواڵیتیی هەوایدا هەبێت، ناوچەكانی چەمچەماڵ و كەلار بووە، بەوپێیەی زیاتر دەشتایین، لە بیابانەوە نزیكن، خۆڵبارینیان تێدایە، بەو هۆیەوە هەواکەیان نزیك دەبێتەوە لە پیس و دەگاتە 20.