ساڵی ڕابردو لە دوبەی ٩٠٠ هەزار گرێبەستی کرێ ئەنجام دراوە
السعودية

2025-01-05

بەپێی ئاماری کۆمپانیاکانی عەقارات، لە دوبەی و لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا ٩٠٠ هەزار گرێبەستی کرێ ئەنجام دراوە، کە ٨٪ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستی کرێ زیادی کردووە.
لە ئێستادا پڕۆسەیەک هەیە بۆ بوواری بەکرێدانی خانوو، ئەویش بە ئەلیکترۆنیکردن و بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکردە بۆ بەکرێدان، بە جۆرێک تەواوی پڕۆژەکان بە تایبەتمەندی، ڕووبەرە جیاوازەکان، لۆکەیشن و کوالێتییەکانیان دیاری دەکرێن و لە ڕێگەی ئەپی تایبەتەوە پڕۆسەکە بۆ ئەوانەی خواستی بەکرێگرتنیان هەیە زۆر ئاسان دەکرێت.