کرێ و کڕینی خانوو لە وڵاتانی ئەورووپا زیاتر لە ٣٪ بەرز بووەتەوە

2025-01-15
داتاکانی فەرمانگەی ئاماری ئەورووپا (یۆرۆستات) لە لۆکسمبۆرگ ئاشکرای کردووە، لە ماوەی چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٤ـدا نرخی خانووبەرە و کرێی خانووبەرە لە بلۆکەکەدا بە ڕێژەی زیاتر لە ٣% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرز بووەتەوە.
نرخی خانووبەرە لە یەکێتیی ئەورووپا بە ڕێژەی 3.8% و کرێی خانوو بە ڕێژەی 3.2% بەرز بووەتەوە بە بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی 2023.
بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤، نرخی خانووبەرە بە ڕێژەی ١.٤% و کرێی خانوو بە ڕێژەی ٠.٩% زیادی کردووە.
بەپێی داتاکانی یۆرۆستات، نرخی خانووبەرە لە یەکێتی ئەورووپا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ تا چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ٥٤.١% بەرز بووەتەوە، هەروەها کرێی خانووبەرە بە ڕێژەی ٢٦% بەرز بووەتەوە.
گەورەترین زیادبوون لەم ماوەیەدا لە هەنگاریا و ئیستۆنیا بوون، کە نرخی خانووبەرە بە ڕێژەی ٢٣٠% تیایاندا بەرز بووەتەوە، لە لیتوانیا بە ڕێژەی ١٨١%، لاتڤیا بە ڕێژەی ١٥٤%، کۆماری چیک بە ڕێژەی ١٣٥%، نەمسا بە ڕێژەی ١١٤%، پوورتوگال بە ڕێژەی ١١٣%، بولگاریا بە ڕێژەی 110%، و لۆکسمبۆرگ بە 103% بەرز بووەتەوە.
ئیتاڵیا تاکە وڵات بووە کە نرخی خانووبەرە لەم ماوەیەدا دابەزیوە، بە ڕێژەی 4%.
هەر لەو ماوەیەدا کرێی خانوو لە ٢٦ وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا بەرز بووەتەوە، بەرزترینیان لە ئیستۆنیا بە ڕێژەی ٢١٦%، لیتوانیا بە ڕێژەی ١٨٣%، ئێرلەندا بە ڕێژەی ١٠٩% و هەنگاریا بە ڕێژەی ١٠٨% تۆمار کراوە.
یۆنان تاکە وڵات بووە کە نرخی کرێی خانووی بە ڕێژەی ١٦% دابەزیوە.