ئایا کریپتۆ شوێنی عەقارات دەگرێتەوە؟
250121012117.jpg)
2025-01-20
لەماوەی چوار ساڵی یەکەمی کارکردنی ترەمپدا، گرنگیی تەواوی بە خانووبەرە و زیادکردنی سەروەتەکەی دا لەڕێی عەقاراتەوە پەرە پێبدات. لە گەڕی دووەمی کارکردنی ترەمپدا وەک سەرۆک ئەمەریکا کۆمەڵێک پێشهاتی نوێ هاتوونەتە پێش، گرنگترینیان گەرمبوونی بازاڕی دراوە دیجیتاڵیەکانە، بەجۆرێک هەر یەک لە ترەمپ و ژنەکەی پێش ئەوەی بگەن بە کۆشکی سپی دوو دراویان خستە بازاڕەوە و هەزاران دۆلاریان لە ڕۆژی یەکەمدا قازانج کرد!
مێلانیا ترەمپ کە ئەمڕۆ دووبارە دەبێتەوە خانمی یەکەمی ئەمەریکا لە سەروبەندی دەستبەکاربوونی هاوسەرەکەی وەک سەرۆکی ئەمریکا، دراوێکی کریپتۆی خستە بازاڕەوە.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دراوی کریپتۆی ترەمپی خستە بازاڕەوە. هەردوو دراوەکە بەرزبوونەتەوە بەڵام نرخی ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە.
دوێنێ یەکشەممە میلانیا لە تۆڕی ئێکس وەک نوکتەیەک بڵاوی کردەوە کە لەمەو دوا دەتوانن میلانیا بکڕن.
جێی باسە دراوی میلانیا لەسەر بلۆکچەینی سۆلانا کار بۆ دامەزراندنی کراوە.
بەپێی ماڵپەڕی CoinMarketCap، کۆی بەهای بازاڕی دۆلاری ترەمپ نزیکەی 12 ملیار دۆلارە، پشکی بە ٥٣ دۆلارە ، لەکاتێکدا بەهای دۆلاری میلانیا نزیکەی 2 ملیار دۆلارە. نرخی پشکی ئێستای ١١ دۆلارە. ترەمپ پێشتر کریپتۆی بە "فرت و فێڵ" ناوبردبوو بەڵام لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا بووە یەکەم کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە سەروەت و سامانی دیجیتاڵی وەک هاوکاری وەرگرتووە.
ترەمپ لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا ڕایگەیاند ڕێڕەوێکی سەقامگیرتر بۆ دراوە ئەلکترۆنیەکان دادەنێت و بۆچوونەکانی ئەرێنی بوون لەبارەی دراوە دیجیتاڵییەکان. هەروەها دراوە کریپتۆکانی دیکە، لەوانە دۆجکۆین - کە لەلایەن ئیلۆن ماسکی لایەنگری باڵای ترەمپەوە پەرەی پێدراوە - لەم ساڵدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
لە سەردەمی جۆ بایدن دا نیگەرنیی ئەوە لەسەر دراوە دیجیتاڵیەکان هەبوو کە لەڕێیەوە پارەی پێ سپی دەکرێتەوە بەڵام وا پێدەچێت ترەمپ لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا زۆر شت بگۆڕێت!