زۆنی دووەمی پڕۆژەی سلاڤا سیتی لە شاری هەولێر گەیشتووەتە فینیشینگ
slava city

2025-01-20

كاری ڤێللای 400 مەتری و 500 مەتری كە زۆنی دووەمی پڕۆژەی سلاڤا سیتییە لە شاری هەولێر گەیشتووەتە فینیشینگ و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا دەست بە فرۆشتنی بەشێكی دیكەی ڤێللاكانی پڕۆژەكە دەكرێت و ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكریت لە كۆتایی مانگی داهاتوو.
ڕێباز گەردی، بەڕێوەبەر و خاوەنی پڕۆژەی سلاڤا هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، پڕۆژەكە سەرەتا كە كاركردن تێیدا وەستابوو و ناوی وەرین سیتی بوو زۆر خراپ بوو، بەڵام ئێستا 250 مەترییە یەك نهۆم و دوو نهۆمەكان و 300 مەترییەكان تەواو كراون و ژیانیان تێدایە. 
پڕۆژەكە 669 ڤێللایە بە ڕووبەرەكانی 200 مەتری، 300 مەتری، 400 مەتری و 500 مەتری، كە ئێستا سەرجەمی كاری ڤێللاكان لە فینیشینگدایە.
ڕێباز گەردی وتیشی: "پێش ئەوەی ئێمە پڕۆژەكە وەربگرینەوە ڤێللای 250 مەتری یەك نهۆم نرخەكەی 40 هەزار دۆلار بوو، بەڵام ئێستا 100 هەزار دۆلارە،  400مەتری پێشتر 80 هەزار دۆلار بوو ئێستا نزیكەی 240 هەزار دۆلارە، 500 مەترییەكانیش پێشتر 100 هەزار دۆلار بوو و ئێستا 260 هەزار دۆلارە.