یەکەم پڕۆژەی شوقە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دروست دەکرێت
rania

2025-02-06

بۆ یەکەمجار لە ئیدارەی ڕاپەڕین یەکەم پڕۆژەی شوقە مۆڵەتی وەرگرتووە و لە ئێستادا لە ئامادەکاریی سەرەتاییدایە بۆ دەستکردن بە کارکردن لە پڕۆژەکەدا.
پڕۆژەکە ناوی شار تاوەرزە و لە دوو باڵەخانە پێکدێت و ١٥٨ یەکە لەخۆ دەگرێت.
محەمەد قادر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەوە یەکەم پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شوقەیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین کە بە دوو ڕووبەری جیاواز شوقەکانی هەیە و چوار ساڵ مۆڵەتی کارکردنی هەیە.
لە ئیدارەی ڕاپەڕین پێشتر پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دیکەی لێ دروست کراوە، بەڵام سەرجەمیان خانوو و ڤێللا بوون و شوقە نەبوون.