نرخی زەوی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە
زەوی

2025-02-10

بەپێی بەدواداچوونێكی موڵك نیوز دەركەوتووە، لە هەریەك لە كەرتەكانی كەرك، باغولمنارە، گوندی كۆری، قەرەبووی گرد جوتیار و هەشتی حەسارۆك بە ڕێژەی بەرچاو  نرخی زەوی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.
لە زەوییەكانی كەرك، نرخی هەر زەوییەك ٧٥٠٠  تا ١٢ هەزار دۆلار نرخەكەی زیادی كردووە و زەوییە بازرگانییەكانیش لەنێوان ١٥ تا ٢٠ دۆلار زیادیان كردووە. زەوییەكانی گوندی كۆری لەنێوان ٨ تا ٢٠ هەزار دۆلار زیادیان كردووە و بازرگانییەكانیش لەنێوان ٢٥ تا ٣٠ هەزار دۆلار زیادیان كردووە. زەوییەكانی گردجوتیاریش لەنێوان ٨ تا ٢٥ هەزار دۆلار زیادیان كردووە و بازرگانییەكانیش نرخیان زیاتر بەرز بووەتەوە.
ڕابەر وەرتی، خاوەنی كۆمپانیای عەقاراتی ڕابەر وەرت بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، خواستێكی زۆر لەسەر كڕینی زەوی لەو كەرتانە دروست بووە و هۆكارەكەی ئەوەیە كە ڕێگە بە دروستكردنی خانوو لەسەر دابەش دوو دراوە و كۆمەڵێك ئیش و خزمەتگوزاری و تاپۆكردنیان لە لایەن حكومەتەوە بۆ ڕاگەیەندراوە."