کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە بە نهێنی و فەرمانی حیزبی دامەزراوە

2025-02-25
خاوەنی کۆمپانیایەکی عەقارات ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە ناپیشەیی و نایاسایی و ناشەفافە و داواش دەکات ئەو کۆمەڵەیە هەڵبووەشێتەوە.
سەردار ئازاد، خاوەنی کۆمپانیای عەقاراتی ئەملاک ڕوونیکردەوە، ئەو کۆمەڵەیە بە نهێنی و پاڵپشتیی حیزبی دروست بووە، بۆیە ناپیشەیین و نەیانتوانیوە سەرکەوتوو بن.
وتیشی: "ئەو عەقاراتانەی بەشدارن بەشێکیان تێبینییان لەسەرە و یەکێکیان ٥٠ ملیۆن دۆلاری خەڵکی خواردووە و دەیان گرفتی عەقارات هەیە و هیچ هەڵوێستێکیان نییە چونکە بەشێکیان بەشدارن لەو کێشانە."
ناوبراو داواش دەکات ئەو کۆمەڵەیە هەڵبووەشێندرێتەوە و کۆمەڵەیەک دابمەزرێت ستراتیژی هەبێت و کار بکات بۆ بەهێزکردنی کۆمپانیاکانی عەقارات و دروستکردنی بلاک لیست و کاریگەریی لەسەر کۆمپانیا وەبەرهێنەکان هەبێت.