وردەکاری زیادبوونی نرخی زەوی لە ڕانییە

2025-03-02
بەپێی ئەو زانیارییانەی موڵك نیوز لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری ڕانییەوە بەدەستی هێناوە، مانگانە لەنێوان 700هەزار بۆ 800هەزار دۆلار لە وڵاتانی ئەوروپاوە دەنێردرێتەوە شارەكە و ئەوەش بە هۆكارێكی گرانبوونی زەوی لەو شارە دادەندرێت.
عەلی بابان، خاوەنی عەقاراتی ئاوایی بابان لە شاری ڕانییە بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، پارەیەكی زۆر لە لایەن دەوڵەمەند و سەرمایەدارەكانی سنوورەكە هەم لەناوخۆ و ئەورووپا خراوەتە كڕین و فرۆشتنی زەوییەوە ویەكێكە لە هۆكارەكانی گرانبوونی زەوی. وتیشی: "گەڕەكەكانی وەك شادی، دایك، میدیا، ماردین، ئاشتی، چیا و چەندانی دیكە خواستی زۆریان لەسەرە و زەوی هەیە دوو تا سێ دەفتەر دۆلاری چووەتەسەر."