عێراق بانکی زەوی دامەزراند

2025-03-03
وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردنی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی داوە لەسەر دامەزراندنی بانکی زەوی.
بەپێی قسەی ئیستبراق سەباح، وتەبێژی وەزارەتەکە بێت، بانکی زەوی دەبێتە دەزگایەکی متمانەپێکراو کە دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆ بەدەستهێنانی زەوییە پێویستەکان بۆ پڕۆژە و دروستکردنی ژێرخانی پێویست بۆ وەبەرهێنانی جۆراوجۆر.