٩ هەزار یەکە دابەش دەکەین

2025-03-22
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، ئەو ٩٠٠٤ یەکەیە دابەش دەکەن، کە پێشتر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی بووە و تەواو نەکراون.
ئەو یەکانە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی جیایا دروستکران و دوای وەستانیان، ئەنجوومەنی وەزیران نزیکەی ٣٠٠ ملیار دیناری تەرخان کرد بۆ تەواوکردنیان.
مەریوان مەلاحەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، هەر فەرمانبەرێک یەکە وەربگرێت بە سوودمەندبوو هەژمار دەکرێت و دواتر زەویی پێنادرێت.
وتیشی: "بەم زووانە تیروپشکی دابەشکردنیان دەکرێت و فەرمانبەر سەرپشک دەکرێت لەوەی زەویی پێبدرێت یان یەکەی پێ بدرێت."