بڕیار بۆ دەستپێکردنەوەی سەرجەم پڕۆژە نیشتەجێبوونە وەستاوەکان دەرچووە
بالەخانە

2025-04-07

وەبەرهێنانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری سەرۆكی حكومەت بۆ تەواوكردنی پڕۆژە وەستاوەكان دەرچووە و جگە لە دەشتی بەهەشتیش، كاركردن لە پڕۆژە وەستاوەكانی دیكەی هەولێر دەستی پێكردووەتەوە.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:"هەریەكە لە پڕۆژەكانی كانی ئەڵمانی، مەم و زین، فلۆریا سیتی، وەرین سیتی، ئینگلیش تاوەرز و پاك لاند كە پێشتر وەستابوون بەو بڕیارە ئێستا كاركردن لە سەرجەمیاندا دەستی پێكردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەش دا، تەنها پرۆژەی دەشتی بەهەشت دەستی پێنەكردووەتەوە، ئەویش لیژنەیەكی بۆ پێكهێندراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی و دۆزینەوەی وەبەرهێنەری نوێ بۆی. ناوبراو جەختی لەوە كردەوە هیچ كڕیارێك كە پارەی بە یەكەی ئەو پڕۆژانە دابێت مافی نافەوتێت و یەكەكەی پێدەدرێت.