ئێم جەی هۆڵدینگ ٢٥ هەزار یەکەی نیشتەجیبوون دروستدەکات
mj holding

2025-03-06

كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ لە شاری سلێمانی لە ڕێگەی شەش پڕۆژەی نیشتەجێبوونەوە دەبێتە گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لەو شارەو تێكڕا 25هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی لە خانوو و شوقە و ڤێللا لەخۆدەگرن.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:" سەرجەم پڕۆژەكانیان لە ڕووی كوالێتی و شوێن و ئەندازیارییەوە باشترینەو، كە چوار پڕۆژەیان دەكەونە سەر شەقامی دووساییدی هەواری شار كە شەقامێكی گرنگ و فراوانە و دوو پڕۆژەیان لە تەنیشت پاركی هەواری شارن هەلكەوتەیەكی گرنگ و نایابیان هەیە بۆ نیشتەجێبوون.
زریان سەڵاح وتیشی: "لە ڕووی دیزاینەوە لە هەر پڕۆژەیەكدا چەندین باڵەخانەی جیاوازمان خستۆتەروو كە چەندین رووبەری جیاواز لەخۆدەگرن بە كۆیی گشتی پرۆژەكان زۆرترین خستنەرومان هەیە لە بازاری خانوبەرەی سلێمانیدا". لە ئێستادا كۆمپانیاكە لە شاری سلێمانی كار لە هەریەك لە پڕۆژەكانی سولی ڤیو، مایۆركا سیتی، میرڤانۆس تاوەرز، رۆڤار سیتی، ئێم جەی تاوەرز و كوردسات تاوەرز دەكات.