ئێم جەی هۆڵدینگ شەشەم پڕۆژەی خۆی لە سلێمانی خستەبازاڕەوە
kurdsat towers

2025-03-13

گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ شەشەمین پڕۆژەی ئاستبەرزی خۆی لە شاری سلێمانی بە ناوی كوردسات تاوەرز بەرامبەر دەروازەی سەرەكیی پاركی هەواری شار خستەبازاڕەوە.
زریان صەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە مولك نیوزی ڕاگەیاند،
‎كوردسات تاوەرز بە كوالێتییەكی زۆر بەرزی ئەندازیاری و بە  باشترین كەرەستەی بیناسازیی بنیاد دەنرێت، جگە لە گرنگیی شوێنەكەی ڤیوێكی زۆر تایبەتی هەیە، بەسەر پاركی هەواری شار و تەواوی شاری سلێمانیدا دەڕوانێت. وتیشی: "كوردسات تاوەرز پێك دیت لە ٧ باڵەخانەی ٣٢ نهۆمی، لەگەڵ بوونی سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی ژیانێكی خۆشگوزەران، هەر باڵەخانەیەك  ٣ نهۆم گەراجی داخراو و ٢ نهۆمی ناوەندی بازرگانی دەبێت و ٢٨ نهۆمی دەكرێتە نیشتەجیبوون كە ١٠٠٠ یەكە لەخۆ دەگرێت."
سەرەڕای تایبەتمەندییە بەرزەكان، سیستمی ڤی ئار ئێف و كارەبای زیرەك بۆ شوقەكان دابین دەكرێت، حەمامی توركی و باڵكۆنی فراوانیش بەشێك دەبن لە شوقەكان و ئێستا یەكەكانی ئەم پڕۆژە ئاستبەرزە لە بازاڕدا بەدەستە و بە پڕۆژە ڤی ئای پیەكەی سلێمانی ناسراوە.