ڤێللاکانی زۆنی یەکەمی پڕۆژەی مایۆرکا ستی لە بەهاری ئەمساڵدا ڕادەستدەکرێن

2025-03-20
وا بڕیارە ڤێللاكانی زۆنی یەكەمی پڕۆژەی مایۆركا سیتی لە بەهاری ئەمساڵدا ڕادەستی خاوەنەكانیان بكرێن.
زریان صلاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، ئێستا تیمە جیاوازەكانی مایۆركا سیتی زۆر بە چڕی و گەرموگوڕی كار لە فینیشینگی ڤێللاكانی مایۆركا سیتی دەكەن و بە باشترین كوالێتی لە وادەی خۆیدا كلیلی ڤێللاكان پێشكەشی خاوەنەكانیان دەكرێت.
وتیشی: "ڤێللاكانی مایۆركا سیتی كوالێتییان هێندە بەرزە، ئاستێكی نوێی ژیان پێشكەش بە بەشداربووان دەكەن و مایۆركا سیتی دەبێت بە پڕۆژەی شانازیی ئێم جەی هۆڵدیینگ، كە لە دوای سولی ڤیو، لە وادەی خۆیدا یەكەكان تەواو دەكرێن و ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێت."
مایۆركا سیتی، پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی مۆدێرنە، كەوتووەتە تەنیشت پاركی هەواری شار. لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بوونیاد دەنرێت، ئەم پڕۆژەیە پێكهاتووە لە 28 باڵەخانە و ڤێللا بە چەندین ڕووبەری جیاواز بەكۆی گشتی 5 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت و بەهاری ئەمساڵ دەبێت بە دەستپێكی ژیان لە پڕۆژەكەدا.