فرۆشتن لە باڵەخانەکانی D1 و D2 لە میرڤانۆس تاوەرس دەستی پێکردووە

2025-04-01
زریان صلاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند: لە دوای فرۆشتنی یەكەكانی ٩ باڵەخانە، باڵەخانەكانی D1 و D2 بە ڕووبەری جیاواز بەردەستن بۆ فرۆشتن و كارئاسانیی تەواویان كردووە و بە شیوازی قیست دەفرۆشرێت، تاوەكو زۆرترین خێزان ببن بە خاوەنی شوقەیەك لەم پڕۆژە ئاست بەرزەی ئێم جەی هۆڵدینگ.
زریان وتیشی: "باڵەخانەكانی D1و D2 بە كوالێتیی بەرزی ئەندازیاری دروست دەكرێن، ناوەندی بازرگانی و گەراجی داخراو لەخۆ دەگرن و ڤیوی پاركی هەواری شار و سلێمانی و شاخی پیرەمەگرونیان هەیە."
میرڤانۆس تاوەرز، پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی مۆدێرنە پێكدێت لە 14 باڵەخانەی نیشتەجێبوون، یەكێكە لە پڕۆژە ئاست بەرزەكانی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگە و بەرامبەر پاركی هەواری شار بنیاد دەنرێت.