ئەو پێنج وڵاتەی زۆرترین کۆچبەر و پەنابەری یاسایی ڕووی تێکردوون

2025-04-09
بەهۆی پاڵنەرە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانەوە لە سەرتاسەری جیهان ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە ڕەگەز و نەتەوە جیاوازەکان پشت لە خاکەکانیان دەکەن و بە ئامانجی ژیانێکی ئاسانتر ڕوو لە وڵاتانی تر دەکەن. بەشێکی ئەم کۆچبەرانە بۆ هەمیشە لە خاکەکانیان دادەبڕێن و چیتر دەرفەتی گەڕانەوەیان نابێت، بەشێکیان دادەمەزرێن و منداڵەکانیان دەبن بە نەوەی کۆچبەری وڵاتە نوێیەکان، دەبن بە بەشێک لە هێز و بازووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری وڵاتەکان.
ئەو پێنج وڵاتەی زۆرترین ژمارەی کۆچبەر و پەنابەری نایاسایی ڕووی تێکردوون بریتین لە ئەمەریکا بە ١١ ملیۆن کۆچبەر، بەریتانیا بە ٦٧٤ ملیۆن کۆچبەر، ئەڵمانیا بە ٦٥٠ ملیۆن کۆچبەر، ئیتاڵیا بە ٤٨٥ ملیۆن کەس و ئیسپانیا بە ٤٣٠ ملیۆن کۆچبەر.
جێی باسە، لەدوای پاندامیکی کۆرۆنا، بارۆدۆخی ئابووری ئەم پێنج وڵاتە تینێکی ڕقەبەری دژی پەناخوازان و کۆچبەران هێناوە بۆ کۆمەڵگاکان، ڕۆژانە ئەم وڵاتانە بەربەست و هۆکار و ڕێکاری نوێ دەگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی پەناخوازە نایاساییەکان و لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەکان تا دێت بەرەو هەڵکشان دەچن!
ئەم هەڵکشانە لە ژمارەی کۆچبەرە نایاساییەکان ئەم وتەیە لاواز دەکات کە دەگوترێت شام شەکرە وڵات شیرینترە، چونکە چیتر ئەم شامە هێندە خۆش نەماوە پەنای بۆ ببەن و لە بەرانبەردا وڵاتی دایکیش بارۆدۆخەکان ئاسان نین بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە.