کوردسات تاوەرز دەستی بە کاری بڕینی زەوی کردووە

2025-04-17
پڕۆژەی کوردسات تاوەرز، کە لە لایەن ئێم جەی هۆڵدینگ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، دەست کراوە بە کاری بڕینی زەویی پڕۆژەکە.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری مارکێتینگی گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ژمارەیەکی زۆر ئۆفەر و داشکاندنی بێوێنەمان پێیە بۆ کڕیارانی ئەو پڕۆژەیە.
کوردسات تاوەرز بە کوالێتییەکی زۆر بەرزی ئەندازیاری و بە باشترین کەرەستەی بیناسازیی بنیاد دەنرێت، جگە لە گرنگیی شوێنەکەی ڤیویەکی زۆر تایبەتی هەیە، بەسەر پارکی هەواری شار و تەواوی شاری سلێمانیدا دەڕوانێت.
کوردسات تاوەرز پێکدێت لە ٧ باڵەخانەی ٣٢ نهۆمی، لەگەڵ بوونی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ژیانێکی خۆشگوزەران، هەر باڵەخانەیەک ٣ نهۆم گەراجی داخراو و ٢ نهۆمی ناوەندی بازرگانی دەبێت و ٢٨ نهۆمی دەکرێتە نیشتەجيبوون کە ١٠٠٠ یەکە لەخۆ دەگرێت.