ئێم جەی هۆڵدینگ کارئاسانی بۆ کریارەکانی دەکات
mj holding

2025-05-14

گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدین لە شاری سلێمانی کارئاسانییەک بۆ بەشداربووانی پڕۆژەکانی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا کڕیارانی پڕۆژەکانیان دەتوانن لە ئۆفیسی ئێم جەی تاوەرز قیستەکانیان بدەن.
کارئاسانییەکە سەرجەم کڕیارانی پڕۆژەکانی سولی ڤیو، مایۆرکا سیتی، میرڤانۆس تاوەرز، ئێم جەی تاوەرز، ڕۆڤار سیتی و کوردسات تاوەرز دەگرێتەوە.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و مارکێتینگ لە گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند،
ئەم هەنگاوە بە مەبەستی کارئاسانیی زیاتر و خزمەتکردنی باشتر و گونجاوتری بەشداربووەکانیانە کە یەکەکانیان بە قیست لە پڕۆژە جیاوازەکانی ئێم جەی هۆڵدینگ کڕیوە.
وتیشی: "گواستنەوەی ئۆفیسی بەشی قیست بۆ ناو پڕۆژەی ئێم جەی تاوەرز، کە یەکێکە لە پڕۆژە دیارەکانمان و لە شوێنێکی ستراتیژی و ئاسانە بۆ هاتووچۆ لەسەر دووسایدی هەواری شار، یارمەتیدەر دەبێت تا بەشداربووانمان بە ئاسانی و لە کاتێکی گونجاودا بتوانن قیستەکانیان بگەڕێننەوە."