تا ساڵی 2050 ماستەر پلانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
hawler

2025-05-15

بەرپرسێک لە شارەوانیی هەولێر وردەکاریی چۆنێتیی داڕشتنەوەی ماستەرپلانی هەولێر بۆ موڵک نیوز دەخاتەڕوو و دەڵێت، تا ساڵی ٢٠٥٠ ماستەرپلانەکە جێبەجێ دەکرێت.
شوکرییە محەمەد، بەڕێوەبەری پلان لـە شارەوانیی هەولێر بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، سێ ساڵە خەریکی هەموواری ماستەرپلانن لەگەڵ وڵاتی یابان و بە تیمێکی 20 کەسی توانرا ماستەرپلانەکە هەمووار بکرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی شارەوانیی هەولێر وتیشی: "بەپێی ماستەرپلانەکە زۆنی کشتوکاڵی و پیشەسازی دیاری کراوە، شەقامی مەخمور ناکرێتە ناوچەیەکی پیشەسازی وەک ئەوەی باس دەکرێت."
بەپێی ماستەرپلانەکە شوێنی ترام و میترۆ و شەمەندەفەر لە ماستەرپلانەکە جێگیر کراوە، بەڵام هێشتا ماستەرپلانەکە پەسەند نەکراوە.
"فراوانبوونی هەولێر لە ساڵی 2010ـەوە جێگیر کراوە و هیچ گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت. تا ساڵی 2050 ماستەرپلانی هەولێر جێبەجێ دەبێت بە تەواوی سێکتەرەکانی وەبەرهێنان، پیشەشازی ، گەشتوگوزار و سەرچاوەی داهات و پشتێنەی سەوزایی و ژێرخان و سەرخان."