ئێم جەی هۆڵدینگ کار لە شەش پڕۆژەدا دەکات
mj holding

2025-05-22

گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ، لە یەك كاتدا كار لە شەش پڕۆژەی نیشتەجێبووندا دەكات، كە بە وردبینی و ڕوئیایەكی نوێ، پێوەرەكانی ژیانی شارستانی لە سلێمانی دووبارە دادەڕێژێتەوە.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و بەبازاڕكردنی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، لە پڕۆژەی سوولی ڤیو ژیان لە دوو باڵەخانە دەستی پێ كردووە و لە سێ باڵەخانەكەی دیكەش كارەكان لە كۆتاییدان. لە مایۆركا سیتی كارەكانی زۆنی یەكەمی ڤێللاكان لەكۆتاییدان و كارەكانی هەشت باڵەخانەش بە هەمان شێوە. لە میرڤانۆس تاوەرزیش هەیكەلی پێنج باڵەخانە لە تەواوبوون نزیكن."
وتیشی: "لە پڕۆژەی ئێم جەی تاوەرزیش هەیكەلی دوو باڵەخانە بەرزكراونەتەوە و چواری دیكە لە جێبەجێكردندان. لە ڕۆڤار ستی هەیكەلی پێنج باڵەخانە بەرز كراونەتەوە و هەشت باڵەخانەی نوێش لە جێبەجێكردندان. لە پڕۆژەی كوردسات تاوەرزیش هەنگاوەكانی جێبەجێكردن دەستیان پێكردووە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، پڕۆژەكانی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ سەرجەمیان باشترین و خۆشترین لۆكەیشن و كوالێتییان هەیە و تەواوی خزمەتگوزارییەكانی ژیانێكی هاوچەرخیان تێدایە.