ئێم جەی هۆڵدینگ گراند مایۆرکای خستەبازاڕەوە

2025-05-31
کۆمپانیایی ئێم جەی هۆڵدینگ لە دوای ڕادەستکردنی کلیلی ڤێلاکانی مایۆرکا سیتی، گراند مایۆرکای خستە بازاڕەوە.
زریان صلاح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند: ڤێللاکانی گراند مایۆرکا بە نەخشە و ڕووبەی جیاواز و کۆمەڵێک تایبەتمەندیی سەرنجڕاکێش بەردەستن بۆ فرۆشتن.
وتیشی: "ڤێللاکان بە شێوازی قیست دەفرۆشرێن و بە بەراورد بە مایۆرکا سیتی کارئاسانیی زیاترمان کردووە لە شێوازی پارەدان و ئۆفەرێکی زۆر تایبەتیشمان هەیە بۆ ئەو کڕیارانەی بە شێوەی کاش ڤێللایەک دەکڕن."
کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ لە شاری سلێمانی لە ئێستادا لە ڕێگای شەش پڕۆژەی نیشتەجێبونەوە زۆرترین ئۆفەر و خستنەڕووی هەیە لە بازاری خانووبەرەی ئەو شارە.