زۆنی یەکەمی ڤێللاکانی مایۆرکا سیتی ڕادەستدەکرێن
mayorca vella

2025-05-06

زریان صڵاح، بەڕێوبەری میدیا و ماركێتینگی گرووپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:" توانیویانە بگەن بە قۆناغێكی گرنگ لە زۆنی یەكەمی ڤێللاكانی پڕۆژەی مایۆركا ستی و لە چەند ڕۆژی داهاتوو  پرۆسەی ڕادەستكردنی كلیل لە زۆنی یەكەم ڕادەستی بەشداربووان دەكەن.
ووتیشی: "بەپێی ئەو گرێبەستەی كە لە نێوان كۆمپانیا و بەشداربووان هەیە قۆناغی یەكەم ڤێللاكان تەواو دەكرێن و لە سلێمانی كوالێتیی ڤێللاكان هێندە بەرزە دەنگی داوەتەوە."
مایۆركا ستی شارێكی نیشتەجێبوونی هاوچەرخە، تەواوی خزمەتگوزایی لەخۆدەگرێت و پڕۆژەكە كەوتووەتە تەنیشت پاركی هەواری شار، گەورەترین دەریاچەی دەستكرد و كافێ و ڕێستۆرانت و لاندسكەیپ لەخۆدەگرێت.