لە هەند گەرەکی بەغدا نرخی خانوو دەگاتە ٥٠٠ هەزار دۆلار

2025-06-14
نرخی خانوو و زەوی لە شاری بەغدا لە بەرزبونەوەدایە و نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی دەڵێن، بازاڕ بەردەوام لە بەغدا باشە و كڕیار و فرۆشیار زۆرە.
لە بەدواداچوونێكی موڵك نیوز بۆ بەهای گرانترین خانوو لە شاری بەغدا دەركەوتووە، گرانترین شوێن لە بەغدا ناوچەی جادرییەیە کە نرخی خانوویەکی 200 مەتری دەگاتە 500هەزار دۆلار، واتە بەهای هەر مەترێك نزیك بە 3000 دۆلارە، بەڵام نرخی خانوویەک لە هەمان گەڕەك بەکرێ مانگانەی 5 هەزار دۆلار و گرانترینیشی ساڵانە 900 هەزار دۆلارە بۆ کرێ ئەمە بۆخانوێکی 700 مەتری لە جادرییە و قادسییە و گەڕەکی مەنسور کە نرخەکانیان لە یەکترەوە نزیکە.
عبود عەلی، لە کۆمپانیای عێراق ماپ بە موڵک نیوزی وت، بازاڕی عەقارات لە بەغدا زۆرباشە و نرخ لە بەغدا چەند مانگێکە بە جێگیری ماوەتەوە و دانەبەزیوە.
وتیشی: "لە ناوچەی دۆرە خانووێکی 100مەتری نرخەکەی 140 ملیۆن دیناری عێراقییە، هەر لەو گەڕەکە خانووی کرێ نرخەکەی سەروی 750 هەزار دینارە."
هاوکات لە یەرموک شوقەیەک بۆ کرێ نرخەکەی دەگاتە یەک ملیۆن و500 هەزار دینار، هەر لەو گەڕەکانە نرخی کرێێ خانووێکی سەد مەتری 1500 دۆلارە، لە گەڕەکەکانی حوسێنییە و زەعفەران خانووێکی 100 مەتری نرخەکەی 350 ملیۆن دینارە، گەڕەکی سەعلابە لە بەغدا لەو گەڕەکە نرخی خانووێکی کۆنی سەد مەتری 160 ملیۆن دینارە، لە ناوچەی ساڵح لە بەغدا نرخی یەک خانووی سەد مەتری 500 ملیۆن دینارە، لە گەڕەکی عامرییە نرخی خانووێکی 100 مەتری لەنێوان 400بۆ 600 ملیۆن دینارە، نرخی خانووێکی سەد مەتری لە گەڕەکی غەزالییە لەنێوان 250 ملیۆن بۆ 300 ملیۆن دینارە."