زەوی فەرمانبەران لە ئاشۆکان نزیک بە 7500دۆلار دەکات

2025-07-16
بەشێکی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانیی بەحرکە بە فەرمانبەران دراون پێیان دەوترێت زەوییەکانی ئاشۆکان، بەپێی وتەی خاوە نووسینگەکان نرخەکانیان لەنێوان ٧ هەزار بۆ ٧٥٠٠ دۆلاردایە.
بارزین کەریم، خاوەنی نووسینگەی ڕێگای زانیاری بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە و شوێنی زەوییەکانیان دیاری نەکراوە، زەوییەکانیان بە چوار هەزار دۆلار
لێدەکڕدرێتەوە.
وتیشی: “ئەو زەوییانەی بەردەمیان باخ بێت نزیکەی ١٠ هەزار دۆلار دەکەن. بەڵام ئەگەر فەرمانبەرێکی زۆر زەوییەکانیان بفرۆشن خستنەڕوویان زۆر دەبێت و بەوەش نرخەکانیان دادەبەزێت.”