پڕۆژەی ڕووناکی لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانمان جێبەجێ دەکرێت
پرۆژەی رووناکی

2025-07-20

لەبەدواداچوونێكی موڵك نیوز، تایبەت بە كارەبای پرۆژەكانی نیشتەجێبوون دەركەوتووە، كە حكومەت تەواوی پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانی پابەندكردووە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی لەناو پرۆژەكانی نیشتەجێبوون.
بەرگەشت ئاكرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، پڕۆژەی ڕووناكی تەواوی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانیش بەشێكن لێی و دەبێت پڕۆژەی ڕووناكی جێبەجێ بكەن و ئێستا هەندێك لە پڕۆژەكان هاتوونەتە ناو سیستمەكەوە و پڕۆژەكەیان جێبەجێ كردووە."
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، ئێستا 2ملیۆن هاوڵاتی كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە، ئامانجی پرۆژەكەشە تا كۆتایی 2026 كارەبای 24 كاتژمێری بۆ تەواوی كوردستان دابین بكات.