لە ئیدارەی سۆران ٢٨ هەزار فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەویان هەیە

2025-07-18
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٢٨ هەزار فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بەڵام ئەو ڕێژە زەوییە لە سنوورەکە بوونی نییە.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، هۆكاری درەنگكەوتنی پڕۆسەكە لە سنووری سۆران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زەویی پێویست لەبەردەست نییە بدرێتە ئەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەران.
بەپێی قسەی سەرۆكی شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بێت، ناوی 26 هەزار فەرمانبەریان بۆ گەڕاوەتەوە و ڕەزامەندی دراوە زەوییان پێ بدرێت، بەڵام تەنیا 8 هەزار پارچەزەوی بەردەستە بە هۆكاری ئەوەی ناوچەكە شاخاوییە و زەویی تەختایی لەبار بەردەست نییە.
وتیشی: "سەرقاڵی ئەوەین لە سنووری شارەوانییەكانی تری دەوروبەری سۆران زەوی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دابین بكەین كە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە."