ژمارەیەک زەوی کە بەهاکەیان ملیارەها دۆلارە لە مەشعان جبووری وەرگیرانەوە
iraq

2025-09-02

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای کردووە، گرێبەستی ژمارەیەک زەویوزار هەڵوەشاوەتەوە کە بەناوی مەشعان جبوورییەوە بوون و ڕووبەرەکەیان دەیان هەزار مەتر چوارگۆشە بوون و بەهاکەیان ملیارەها دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو گرێبەستانە هەڵوەشیندراونەتەوە، چونکە لە بنەڕەتدا زەوییەکان سەر بە وەزارەتی دارایین و سەرپێچیی یاسایی تێدایە و بە نایاسایی خاوەندارێتییان گۆڕاوە و بەهایان ملیارەها دۆلارە.
مەشعان جبووری ئەندامی چوار خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە و بە تۆمەتی ساختەبوونی بڕوانامەکەی، دادگای فیدڕاڵی ئەندامێتیی مەشعان جبووریی هەڵوەشاندەوە.