رۆڤار ستی کاری قیرتاوکردنی بۆ شەقامە سەرەکییەکانی تەواوکرد
rovar

2025-09-01

زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگ لە گروپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:" كاری قیرتاوكردنی فلكەی سەرەكیی سەر شەقامی 100 مەتری لە پرۆژەی رۆڤار سیتی تەواو بووە، بەشێكی زۆری كاری بڕینی شەقامی سەرەكی ناو پڕۆژەكە كە بەرەو تاڤگەكە دەڕوات ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە باڵەخانەكانیش رایگەیاند: هەیكەلی باڵەخانەی ئەی 17 و ئەی 19، كاری هەیكەلی تەواوبووەو سەرجەم باڵەخانەكانی A نزیكن لە تەواوبوون و تیمەكانمان ئامادەكاریان كردووە بۆ كاری بلۆكاری ناو باڵەخانەكان و بەم زوانە دەستپێدەكەن.
كاركردن لە ئامادەكردنی زەوی بۆ هەشت باڵەخانەی نوێ لە بلۆكی سی، كە دەكەونە سەر شاخەكە، بەردەوامە و ئەم كارە فرە لایەنە نیشانەی پابەندبوونی كۆمپانیایە بە خێراكردنی پڕۆسەی بنیادنان و گۆڕینی ڕۆڤار سیتی بۆ پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی پێشەنگ.