لە دهۆک ٣٦٧ پارچە زەوی دابەشکران

2025-08-27
هەرچەندە پەنجا هەزار فەرمانبەر لە پارێزگای دهۆک مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بەڵام لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی ٣٦٧ پارچەزەوی دابەش کران.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕاستە ژمارەی ئەو زەوییانەی دابەشی دەکەن زۆر نین، بەڵام نایانەوێت فەرمانبەران چاوەڕێ بکەن، هەر کە زەوییەکە ئامادە بوو ئەگەر کەمیش بێت دابەشی دەکەن و چاوەڕێ ناکەن ژمارەی زەوییەکان بگاتە 10 هەزار پارچە زەوی ئینجا دابەشی بکەین.
وتیشی: "دوای هەفتەیەک زەوییەکان تاپۆ دەکرێن و بە ناوی ئەوفەرمانبەرانە دەکرێت کە وەریانگرتووە."
سەبارەت بەو شوێنانەی زەوی تێیدا دابەش دەکرێت، عەلی تەتەر وتی: "زەوی لەناو سەنتەری شار نەماوە و لەو گوند و شوێنانەی نزیکی دهۆکن زەوییەکان دابەش دەکەین."