ئێم جەی هۆلدینگ لە مایۆرکا سیتی ئۆفەری هەیە

2025-08-25
کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ لە زۆنە نوێیەکەی مایۆرکا سیتی، ئۆفەرێکی تایبەت پێشکەش بە کڕیارانی دەکات کە پێشەکی ڤێللاکانی دەکات بە ٥٠ هەزار دۆلار و بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەوام دەبێت.
زریان سەڵاح، بەڕێوەبەری میدیا و مارکێتینگی ئێم جەی هۆڵدینگ بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، تەنها بە پێشەکیی ٥٠ هەزار دۆلار، واتە پێنج دەفتەر و سالانەی دەفتەر و نیوێک دەتوانیت ببیتە خاوەنی ڤێللایەک لە زۆنە نوێیەکەی مایۆرکا سیتی، ئەم ئۆفەرە تاوەکو ١ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.
وتیشی: "لە دوای تەواوبوونی زۆنی یەکەمی ڤێللاکانی مایۆرکا سیتی و ئەو ئەنجامە گەورەیەی بەدەستمانهێنا، ئەم ئۆفەرەمان ڕاگەیاندووە تاوەکو کارئاسانی زیاتر بکەین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مایۆرکا سیتی هەڵبژێرن."
مایۆرکا سیتی، شارێکی نیشتەجێبوونی سەردەمییانەیە، لەلایەن کۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ بناد دەنرێت و کەوتووەتە تەنیشت پارکی گەورەی هەواری شار و بە یەکێک لە پڕۆژە خێرا و کوالێتییەکان لە شاری سلێمانی ناسراوە.