رۆڤار سیتی سێ بالەخانەی نوێی خستەبازارەوە
rovar

2025-08-23

زریان صلاح بەڕیوەبەری میدیاو مارکیتینگی گروپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بە مولک نیوزی راگەیاند: لەگەڵ نزیکبونەوە لەتەواوبوونی هەیکەلی ٥ باڵەخانەی رۆڤار سیتی، باڵەخانەکانی A14 A15 A16 خستەبازارەوە، کە دەکەوێتە سەر شەقامی ١٠٠مەتری و بەرمبەر مایۆرکا ستی و پارکی هەواری شار.
زریان وتیشی، باڵەخانەکانی رۆڤار سیتی، بە سیستمی شیروڵ دروستدەکرێت کە باشترین بەرگری هەیە بۆ بومەلەرزەو صەوت، کۆمەلێک تایبەتمەندی تر لە خۆدەگرێت لەوانە:
٣ نهۆم گەراجی داخراوی ئۆتۆمبێل
بوونی ٤ ئاسانسۆڕ لە باشترین براند
هەر شوقەیەک، کەوانتەر و سپلێت و موشتەمالاتی تێدایە.
دەرگاو پەنجەرەی عەزلە.
رۆڤار سیتی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون و گەشتیارییە لە شاری سلێمانی لە سیانزە باڵەخانە پێکديت، تەنیشت پارکی هەواری شار و بەرامبەر مایۆرکا سیتی بنیاد دەنرێت، شاریكی گەورە لە باڵەخانە و ڤێلا پێکدێت و لە سلێمانی بە پرۆژەی شەلالەکە ناسراوە.