شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکانی مایۆرکا سیتی تەواو دەکرێن

2025-08-13
زریان صلاح، بەڕێوەبەری میدیا و ماركێتینگی كۆمپانیای ئێم جەی هۆڵدینگ، بە موڵك نیوزی راگەیاند:"لە سەر بڕیاری مەریوان حاجی جەمال، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی ئێم جەی هۆڵدینگ، بریاری سەرجەم شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی مایۆركا سیتی تەواودەكرێت، كە هێشتا فرۆشتنیان لەسەر نەكراوە بەمەبەستی ئامادەكردن و تەواوكردنی ئەو شارە نمونەیە كە بە شێوازێكی مۆدێرن و كوالێتیەكی باش پێشكەش تەواودەكرێت.
زریان ووتیشی: رێژەی سەوزایی لە مایۆركا سیتی لە سەرو ستانداردەوەیە لە ئێستادا سەوزایی و گوڵوگوڵزاری ٣ فلەكە و شەقامی ناو پرۆژەكە تەواوكراوە كە كارەكانی چەندین لاندسكەیپی زۆنی یەكەم لە تەواوبووندان.
مایۆركا سیتی، شارێكی گەورەی نیشتەجێبوونە، ژیان لە بەشێكی پرۆژەكە دەستی پێكردوەو، لە قۆناغەكانی پێشتردا شەقامە سەرەكییەكانی دەرەوە پرۆژەكە و دووفلكە تەواوكراون كەدووسایدی هەواری شار بە مایۆركا سیتی دەبەستێتەوە .