حکومەتی عیراق ٢٠ شاری نوێی نیشتەجێبوون دروستدەکات

2025-09-24
نەبیل ئەلسەفار ووتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق تازەترین پلانی حكومەتی عێراقی ئاشكرد كە دروستكردنی 20 شاری تازەیە لە دەوروپشتی بەغدا بەئامانجی كەمكردنەوەی كێشەی نیشتەجێبوون و ئامادەكاری بۆ دروستكردنی شارێكی ئیداری لە تەنیشت بەغدا.
ووتەبێژەكەی وەزارتی پلاندانان ووتیشی:" عێراق كێشەی نیشتەجێبوونی هەیە و پیویستی بە نزیكەی 3ملیۆن یەكەی تازە هەیە بەڵام تایبەت بە شارەكانی دەوروبەری بەغدا ئامادەكاری تەواومان كردووە و دەمانەوێت سود لە ئەزمونی میسر وەربگرین و پێشتریش پرۆژەی شاری عەلی وەردی’مان ڕادەستی كۆمپانیای ئۆرای میسری كردووە كە كاری لەسەر بكات". بەرپرسانی عێراق پێشتر بۆ دروستكردنی شارە ئیدارییەكەی بەغدا كە ناوی ئەلرافیلە پێشنیاریان بۆ چوار كۆمپانیای میسری و گەشەپێدەری بیانی كردووە كە دروستی بكەن و شارەكە ڕووبەرەكەی 264كیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زیاتر لە 75هەزار كەسی تێدا دەژی.