هەفتەی رابردوو لە دووبەی زیاتر لە چوارملیار دۆلار جووڵەی بازاری خانووبەرەوە بووە

2025-09-23
مامەڵەی خانووبەرە لە هەفتەی ڕابردوودا لە دوبەی گەیشتە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار. لەنێویدا شوقەیەک هەبووە بە ١٢ ملیۆن دۆلار.
بەرپرسی فەرمانگەی زەویوزاری دوبەی ڕایگەیاندووە، ئەو ژمارانە متمانەی بەردەوامی وەبەرهێنەران بە بازاڕی دوبەی نیشان دەدەن. خانووبەرە لێرە تەنها پەیوەندیی بە موڵکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە ئاسایش و گەشەکردن و شێوازێکی ژیانەوە هەیە کە خەڵک لە هەموو جیهانەوە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.