عێراقییەکان پێنجەم کڕیاری موڵک لە تورکیا
turkia

2025-09-22

پەیمانگای ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکدا بلاویکردوەتەوە کە " عێراق لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە لە کڕینی خانوو لە تورکیا، لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 783 خانوو کڕدراون". ئاماژەی بەوەشکردووە" عێراق لە مانگی یەکدا 103 خانوی کڕیوە، دواتر لە مانگی شوباتدا بۆ 99 خانوو دابەزیوە، دواتر لە مانگی ئازاردا بۆ 72 خانوو ، و لە مانگی نیساندا بۆ 70 خانوو، لە مانگی ئایاردا بۆ 104 خانوو بەرزبوەتەوە، و لە مانگی حوزەیران 97 خانوو، لە مانگی تەمموزدا دوبارە زیادیکردوە بۆ 120 خانوو، لەکاتێکدا لە مانگی ئابدا 118 خانوو لە تورکیا لەلایەن عێراقییەکانەوە کڕدراوە".
کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردوە،کڕینی خانوو لەلایەن عێراقییەکانەوە لە هەشت مانگی یەکەمدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردو بە ڕێژەی 4% زیادی کردوە، کە کۆی گشتی 754 خانوو بوە، هەروەها بە بەراورد بە ساڵی 2023 کە کۆی گشتی 1408 خانوو بووە، بە ڕێژەی 55% کەمیکردوە. ئاشکراشی کردوە کە ڕوسەکان لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەورەترین کڕیاری خانووبوون بە دوو هەزار و 253 خانوو، دواتر ئێرانییەکان بە هەزار و 125 خانوو، ئۆکراینییەکان بە 900 خانوو و ئەڵمانییەکان بە 808 خانوو.