1,300,000 ماموستا و فەرمانبەر لە عێراق زەوی وەردەگرن
2025-11-05
بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانبەران ومامۆستایانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە كە ژمارەیان زیاتر لە 1ملیۆن و 300 هەزار زەویان پێدەدرێت.
ئەحمەد عەبدولزەهرە، سەرۆكی دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی عێراق ڕایگەیاندووە:" تێچووی وەرگرتنی زەوی لەلایەن فەرمانبەران ومامۆستایان لەنیوان 8 بۆ 10ملیۆن دینارە لەوشوێنانەش زەویان پێدەدرێت كە خزمەتگوزاری هەیەو یەكسەر دەكرێن بەخانوو ئەوەی تاوەكو ئێستا كێشەیە دابینكردنی زەویە لەپارێزگاكانی كەركوك و موسڵ".