عیراقییەکان بە لێشاو ڕوویان لە کرینی موڵک لە تورکیا و ئوردن کردووە
turkia

2025-12-01

بەپێی شیكارییەكی موڵك داتا، عێراقییەكان لە كڕینی موڵك لە توركیا لە ڕیزبەندیی پلەی چوارەم و پێنجەم وڵاتن، بە جۆرێك لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا 1305 شوقە و موڵكیان لە توركیا كڕیوە، بەڵام لە بازاڕی خانووبەرەی ئوردن لە ڕیزبەندی پلەی یەكەمن و لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا 448 موڵكیان كڕیووە.
هەرچەندە داتایەكی ورد لەبەردەست نییە، بەڵام هەریەك لە ئیمارات و سعودییە دوو وڵاتی دیكەن، كە هەوڵی ڕاكیشانی زۆرترین كڕیاری عێراقی بۆ بازاڕەكانیان دەدەن.