"کڕینی خانوو لەلایەن کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان قەدەغە دەکەم"
tramp

2026-01-12

ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ؛
پڕۆژەیەکی نوێمان ڕاگەیاندوە بۆ قەدەغەکردنی کڕینی خانووی خێزانی لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەبەرهێنانەوە، تاوەکو دەرفەتی زیاتر و نرخێکی گونجاوتر بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە "خانوو بۆ نیشتەجێبوونی مرۆڤە نەک بازرگانیی کۆمپانیاکان" و داوای لە کۆنگرێس کرد یاسایەکی تایبەت لەو بارەیەوە دەربکەن.
​ئەم دەسپێشخەرییە جۆرێک لە کۆدەنگی لە نێوان کۆماری و دیمۆکراتەکان دروست کردووە؛ کۆمارییەکان پشتگیری خۆیان دووپات کردەوە و دیمۆکراتەکانیش ڕایانگەیاند کە ئەمە داواکارییەکی لەمێژینەی ئەوان بووە.