ڤیزەی ئاڵتونی چیە ؟
Goldern Visa

2026-01-12

شۆڕشی "ڤیزەی زێڕین" لە ساڵی ٢٠٢٥ 
لە ساڵی ٢٠٢٥دا، ململانێی وڵاتان بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران گەیشتە لووتکە. جیهان بوو بە دوو بەرەوە:
وڵاتانی وەک موگناتیس و وڵاتانی خاوەن یاسای توند. 
🇦🇪 ئیمارات؛ پێشەنگی بێ ڕکابەر
ئیمارات توانی یۆنان و تورکیا بەجێبهێڵێت و ببێتە بەهێزترین ناوەندی وەبەرهێنان: 
*  نرخی خانووبەرە بە گشتی ١٢.٨٪ زیادی کرد. 
*  لە "دوبەی مارینا" و "داون تاون" قازانج گەیشتە نێوان ١٣.٧٪ بۆ ١٤.٢٪. 
*  وەبەرهێنەر هەم مافی نیشتەجێبوونی وەرگرت، هەم سەرمایەکەی زیادی کرد. 
یۆنان و تورکیا؛ گۆڕینی یاساکان و ساردبوونەوەی بازاڕ
بەهۆی گۆڕانکاری لە یاساکاندا، ئەم دوو وڵاتە پاشەکشەیان کرد: 
* یۆنان: نرخی کەمترین وەبەرهێنان لە ٢٥٠ هەزار یۆرۆو بۆ ٨٠٠ هەزار یۆرۆ بەرزکرایەوە، ئەمەش کڕیارانی سارد کردەوە.
*  تورکیا: بەهۆی هەڵاوسانی بەرز و توندی یاساکان، کڕیارانی (عەرەب، ئێرانی، عێراقی و ڕووسی) تووشی دڵەڕاوکێ بوون و خواست دابەزی. 
کێبڕکێی نوێ لە کەنداو
تەنها دوبەی نەبوو، بەڵکو وڵاتانی دیکەش هاتنە ناو یارییەکە:
*  سعوودیە و عومان: 
پڕۆگرامی نوێیان بۆ ڕاکێشانی بیانییەکان خستە ڕوو. 
* کەنداو بووە چالاکترین شوێنی گەشەپێدانی خانووبەرە لە جیهاندا. 
  ٢٠٢٥ بۆ وەبەرهێنەران
*  ڤیزەی زێڕین تەنها پاسپۆرت نییە، بەڵکو هونەری هەڵبژاردنی وڵاتە. 
* پێویستە وڵاتێک هەڵبژێریت کە بەهای پارەکەت بپارێزێت.
*  ئاسانکاری و مەرجی گونجاو = بازاڕێکی گەرم و گەشەسەندوو. 
دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان
بە بەراورد بە جیهان، بازاڕی ناوخۆیی هێشتا لە دواوەیە: 
*   عێراق و هەرێم هیچ پلانێکی ڕوونیان بۆ "ڤیزەی زێڕین" نییە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی. 
*  بەهۆی نادڵنیایی یاسایی و دارایی، بازاڕ وەک "چەق بەستوو" دەبینرێت. 
* لە دوبەی خواست لەسەر ڤێلای لوکسە، بەڵام لێرە بەهۆی نەبوونی هاندەر، پڕۆژە زۆر لوکسەکان (وەک پاڤیلۆن) کێشەی فرۆشتنیان هەیە. 
*  ڕاپۆرتەکانی موڵک نیوز ئاماژە بەوە دەکەن کە نەبوونی شەفافیەتی یاسایی گەورەترین بەربەستە.

 
موڵک نیوز