کۆشکە نهێنییەکانی موجتەبا خامنەیی لە لەندەن ئاشکرا دەبن
2026-02-01
ئیمپراتۆریەتە شاراوەکەی موجتەبا خامنەیی؛ لە تارانەوە بۆ شەقامی ملیاردێرەکان لە لەندەن!
ڕاپۆرتێکی نوێی "بلومبێرگ" پەردە لەسەر لایەنە شاراوەکانی ژیانی (موجتەبا خامنەیی) لادەبات؛ کوڕی دووەمی ڕێبەری باڵای ئێران و کاندیدی بەهێز بۆ جێگرتنەوەی باوکی، کە خاوەنی تۆڕێکی دارایی ئاڵۆز و چەندین کۆشکی فاخرە لە جیهاندا.
لەندەن: نیشتمانی دووەمی سەرمایەکەی موجتەبا خامنەیی لە ڕێگەی زنجیرەیەک کۆمپانیای وەهمی (Shell Companies) لە تاران، دوبەی و ئەڵمانیا، خاوەندارێتی ئەم موڵکانە دەکات: شەقامی ملیاردێرەکان: چەندین کۆشکی فاخر لە ناوچەی (Bishops Avenue) کە بە یەکێک لە گرانبەهاوترین شەقامەکانی لەندەن دەناسرێت.
بەهای دارایی: تەنها لە بەریتانیا موڵکەکانی پتر لە 138 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
ژمارەی موڵکەکان: پتر لە 12 موڵکی گرانبەها لە لەندەن، کە تەنها یەکێکیان لە ساڵی 2014 بە بڕی 33.7 ملیۆن پاوەند کڕدراوە.
ئیمپراتۆریەتێک لە ئەوروپا و دوبەی ئەم سەرمایە تەنها لە لەندەن نییە، بەڵکو بڵاوبووەتەوە بۆ:
ئەڵمانیا: هۆتێلی ناوداری (Hilton Frankfurt Gravenbruch).
ئیمارات: ڤێلای فاخر لە "بیڤەرلی هیڵزی دوبەی".
وڵاتانی دیکە: موڵک و هۆتێل لە پاریس، تۆرۆنتۆ و مایۆرکای ئیسپانیا.
سەرچاوەی ئەم هەموو پارەیە لە کوێوەیە؟
بەپێی ڕاپۆرتەکان، موجتەبا خامنەیی بە هاوکاری سەرمایەدارێک بە ناوی (عەلی ئەنساری) ئەم تۆڕەی دروست کردووە لە ڕێگەی:
نەوتی قاچاخ: سەرچاوەی سەرەکی ئەم پارانە فرۆشتنی نەوتی قاچاغی ئێران بووە.
کەرتی دەریایی: دەستبەسەرداگرتنی گواستنەوەی دەریایی لە کەنداو.
بانکە نهێنییەکان: خاوەنی چەندین حیسابی بانکیی نهێنییە لە سویسرا.
لە کاتێکدا گەلی ئێران لە ژێر گەمارۆ و هەژارییەکی تونددان، بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە توڕەیی ناوخۆیی زیاتر دەکات.
هەروەها ئەگەری هەیە حکومەتی بەریتانیا بەپێی یاسای "سامانی نادیار" دەست بەسەر ئەم موڵکانەدا بگرێت.
سەرچاوە: ڕاپۆرتی بلومبێرگ و الشرق للأخبار.