ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاودەکاتەوە؛
2026-02-04
ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاودەکاتەوە؛
وەزارەتی شارەوانی ئامادەکاری دەکات بۆ دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست، تاوەکو هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بن.
سەربەست مەولود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "موڵک نیوز" ڕایگەیاند: "حکومەت بڕیاری کۆتایی داوە کە فەرمانبەرانی گرێبەست زەوی وەربگرن. لە ئێستادا چاوەڕێی ژمارەی داهاتووی ڕۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی کوردستان) دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی فەرمانەکە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی فەرمانەکە، ڕێکارە کارگێڕییەکان دەست پێدەکەن، لەوانە:
داواکردنی داتای وردی فەرمانبەران لە وەزارەتەکان.
دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەستدا.
ئەنجامدانی وردبینی بۆ دڵنیابوونەوە لە مەرجەکانی سوودمەندبوون.