وەبەرهێنەرانی ناوخۆ باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس دەکڕن
Kurd institute de paris

2026-02-04

​کەمال گەردی، جێگری سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەران دەڵێت ؛
لەژێر سەرپەرشتی دەستەی وەبەرهێنان و لەسەر داوای سەرۆک بارزانی، یەکێتی وەبەرهێنەران و ٣٠ وەبەرهێنەری کوردستان بڕیاریاندا باڵەخانەیەکی هەمیشەیی بۆ ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس بکڕن ، ئەم هەنگاوە وەک وەفایەک بۆ خزمەتی ٤٠ ساڵەی ئەنیستیتۆکەیە بە دۆزی کورد ،تێچووی کڕینی باڵەخانەکە نزیکەی ٧ بۆ ٨ ملیۆن یۆرۆیە و لەلایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆوە دابین دەکرێت.